AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٥ ١١:٤١

وڵاتانی جیهان هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد

وڵاتانی جیهان هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد

چەند وڵاتی ئاسیایی لەوانە مالیزیا، عەرەبستان و عومان هێرشەکەی دوێنێ شەوی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی چەند وڵاتی ئاسیایی لەوانە مالیزیا، عەرەبستانی سعوودی و عومان هێرشەکەی نیوەشەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی مالیزیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی ئیدانە کرد و ئەو هێرشانەی پێشێل کرانی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد و ڕایگەیاند کە سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعوودیش وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هێرشە، ڕایگەیاند: هێرشەکەی ئیسرائیل پێشێل کرانی سەروەری ئێران و لە دژی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

وەزارەتی دەرەوەی عومان هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی ئیدانە کرد و ئەوەی پێشێل کرانی سەروەری و ژێرپێ خستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.

هەروەها وڵاتانی عێراق، پاکستان ،ئوردن، کوەیت،قەتەر و سووریا لە بەیاننامەی جودا جودا هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد.

News ID 52418

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha